گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

پارتی: هیچ نزیکبوونەوەیەکمان لەگەڵ یەکێتیدا نییە لەبارەى سەرۆککۆمار

2022.03.15 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: هیچ نزیکبوونەوەیەکمان لەگەڵ یەکێتیدا نییە لەبارەى سەرۆککۆمار

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا ڕایگەیاند، هیچ نزیکبوونەوەیەک لەگەڵ یەکێتی دا نییە لەبارەى پۆستی سەرۆککۆمار و "هێشتا تاکە کاندیدمان ڕێبەر ئەحمەدە بۆ ئەو پۆستەکە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سوبحی مەندەلاوی، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (15-3-2022) ڕایگەیاند، "ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی هاوپەیمانیی زۆرینەیە" کە مەبەستی لێی هاوپەیمانیی سێ قۆڵی سەرد و پارتی و سوننەیە.

 

دەشڵێت، "ئێمە لەگەڵ هەر نزیکبوونەوەیەکی کە لە ماڵی شیعەدا ڕوودەدات" و ڕوونیکردەوە کە "پۆستی سەرۆککۆمار پشکی کوردە، هەروەها پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە چونکە زۆرترین دەنگی هێناوە لە هەرێمی کوردستان، بۆیە مافی خۆیەتی ئەو پۆستە وەربگرێت."

 

سوبحی مەندەلاوی جەختیکردەوە کە "لە ئێستادا هیچ کۆبوونەوە و دانوستانێک لەگەڵ یەکێتی نییە لەسەر ئەو بابەتە، هەرچەندە چەند پێشنیاز و دەستپێشخەرییەکیش هەبووە."