گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

وەزیرى پێشمەرگە بڕیارێکى نوێى بۆ یەکگرتنەوەى هێزەکانى حەفتا و هەشتا دەرکرد

2022.03.15 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى پێشمەرگە بڕیارێکى نوێى بۆ یەکگرتنەوەى هێزەکانى حەفتا و هەشتا دەرکرد

ناس کورد-

 

وەزیرى پێشمەرگە بڕیاریدا بە دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان هێزەکانى حەفتا و هەشتا و وەزارەتی پێشمەرگە، تا لەو رێگەیەوە هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی هێزەکان وریفۆڕمی سەربازی خێراتربکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو بڕیارە ئەمڕۆ لەمیانی کۆبوونەوەیەکی باڵای سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەو فەرماندەییەکانی یەکەی ۷۰ و ٨۰ و راوێژکارانی نێودەوڵەتی هاوپەیمانان دراوە.

 

وەزیری پێشمەرگە، جەختیکردەوە لە پێویستی رێکخستنەوەی هێزەکان لەئێستادا، کە هاوشانە لەگەڵ هەوڵ و هەنگاوەکانی راوێژکارانی هاوپەیمانان بۆ پێشخستنی پڕۆسەی چاکسازی.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

 

لەمیانی کۆبوونەوەیەکی باڵای سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەو فەرماندەییەکانی یەکەی ۷۰ و ٨۰ و راوێژکارانی نێودەوڵەتی هاوپەیمانان. جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە رێکخستن و یەکخستنی تەواوەتی هێزەکان و دروستکردنی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵ لەنێو هێزەکانی پێشمەرگە کرایەوە.

 

ئەمڕۆ ۱٥ی ئاداری ۲۰۲۲ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، بە بەشداری هانس ئاکیربووم، کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لەهەرێم،  بەئامادەبوونی سەربەست لەزگین،بریکاری وەزارەت و راوێژکاران و ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەت وڕاوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا ـ هۆڵەندا ، لەگەڵ مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی یەکەی ۷۰ و نەجات عەلی، فەرماندەی یەکەی ٨۰ ولیوا عیسا عوزێڕ، راوێژکاری باڵای سەربازی هەرێم و ڕاوێژکارانی سەربازی وەزارەت کۆبۆوە.

 

کۆبوونەوەکە، لەسەر پێشنیاری مولحەقی سەربازی کونسوڵخانەی هۆڵەندا لەهەرێم و کۆڵۆنێڵ پاوڵ، راوێژکاری باڵای سەربازی ئەو وڵاتە بوو، بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.

 

لەو کۆبوونەوەیەدا، بەشداربووان سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر پێویستیەکانی ئێستای رێفۆرمی سەربازی و هەنگاوەکانی ئەم دوایەی وەزارەت لە کۆکردنەوەی هێزەکان و بەردەوامیدان بە گەڕانەوەی لیواکانی یەکەکانی ٧٠و٨٠ بۆ سەر وەزارەت و ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵ لەناو هێزەکانی پێشمەرگە گفتۆگۆی چڕو بایەخداری لەبارەوە کرا.

 

وەزیری پێشمەرگە، جەختیکردەوە لە پێویستی رێکخستنەوەی هێزەکان لەئێستادا، کە هاوشانە لەگەڵ هەوڵ و هەنگاوەکانی راوێژکارانی هاوپەیمانان بۆ پێشخستنی پڕۆسەی چاکسازی.

 

کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا کە ئامادەی بەشێکی کۆبوونەوەکە بوو، رایگەیاند: وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەپاڵپشتی و پشتگیری پێشمەرگەو پێویستیشە بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی ئێستاو داهاتووی ناوچەکە، هەمووان بە لێپرسراوێیەتیەکی گەورە کار بۆ درووستکردنی هێزێکی تۆکمەو یەکگرتووی سەردەمی بکەن.

وەزیری پێشمەرگە، بڕیاریدا بە دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان یەکە سەربازیەکانی حەفتا وهەشتاو وەزارەتی پێشمەرگە، تا لەو رێگەیەوە هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی هێزەکان ورێفۆڕمی سەربازی خێراتربکرێن.

 

هەردوو فەرماندەی یەکەکانی ۷۰ و ٨۰ دووپاتی گرنگی و کاریگەری پڕۆسەی یەکخستن و رێکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردەوە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەوە.