گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی عێراق لەبارەى 200 ملیارەکەی هەرێم بڕیاری دا

2022.03.15 - 15:44
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی عێراق لەبارەى 200 ملیارەکەی هەرێم بڕیاری دا

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق (15-3-2022) ڕایگەیاند، "چەند خولەکەکێک پێش ئێستا قسەم لەگـەڵ یەکێک لە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرد و پشتڕاستیکردەوە بەوەی دەنگیان لەسەر بڕیاری ناردنی بەشەبودجەی هەرێم داوە."

 

دەشڵێت، "بەو هیوای بەزووی بگات و پێش جەژنی نەورۆز حکومەتی هەرێم موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکات و کاسەی هەموو ماڵێکی کوردستان پڕ و ئاوادان و دڵخۆش بێت."