گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

چەند بڕیارێک لەبارەی دابەشکردنی بەنزین لە سلێمانی درا

2022.03.15 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێک لەبارەی دابەشکردنی بەنزین لە سلێمانی درا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاگادارى

سه‌رجه‌م هاووڵاتيان ئاگادارده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌روارى 15/3/2022 وه‌ ويستگه‌كانى ناوشارى سلێمانى كه‌ به‌نزينى 690 دينارى دابه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌م ويستگانه‌ن ، بۆ هيچ كه‌س و لايه‌نێك نىيه‌ نووسراو يان ته‌له‌فۆن بكات بۆ ويستگه‌كان  به‌مه‌به‌ستى پيش خستن يان هاوكارى كردنى كه‌سێك يان لايه‌نێك به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ هيچ ويستگه‌يه‌كيش نىيه‌ هه‌مان كار بكات  چونكه‌ ئه‌م به‌نزينه‌ بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتيانه‌ بێ جياوازى

 

1- ويستگه‌ى شاوان له‌ نزيك پردى تاسڵوجه‌ ته‌نها بۆ ته‌كسى يه‌ به‌سستمى تاك و جووت به‌پێى به‌روارى رۆژه‌كه‌ بۆنموونه‌ 15 مانگ بۆ ته‌كسى ژماره‌ى تاكه‌ به‌يانى 16 مانگ بۆ ته‌كسى ژماره‌ى جووته‌ و به‌و شێوه‌يه‌.

 

2- ويستگه‌ى كانى گۆران له‌سه‌ر ڕێگاى مێرگه‌پان بۆ ژنان + ته‌كسى به‌ هه‌مان شێوه‌ى ويستگه‌ى شاوان به‌ سيستمى تاك و جووت .

 

3- ويستگه‌ى تاسڵوجه‌ ته‌نها بۆ پاصى هێله‌كانه‌ .

 

4-ويستگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ تانجه‌رۆ  بۆ سه‌ياره‌ى تايبه‌ت .

 

5- ويستگه‌ى به‌كره‌جۆ بۆ سه‌ياره‌ى تايبه‌ت .

 

6- ويستگه‌ى كۆكار بۆ سه‌ياره‌ى تايبه‌ت .

 

له‌گه‌ڵ ڕێزدا