گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کەی

کەشوهەوا؛ بەفر و باران بەڕێوەیە و لە سلێمانی پلەی گەرمی دەگاتە ژێر سفر

2022.03.15 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوا؛ بەفر و باران بەڕێوەیە و لە سلێمانی پلەی گەرمی دەگاتە ژێر سفر

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لەئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما و دابارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و تاوەکو ڕۆژی جومعە بەردەوام دەبێت، پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما لە پارێزگای سلێمانی بۆ ژێر سفر دابەزن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا سادق عەتییە، کەشناسی عێراقی (سێشەممە 15-3-2022) ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد دەگاتە عێراق و کاریگەرییەکەی لەسەر هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت و لە هەندێک کاتدا باران بارین و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشبینی دەکرێت لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزن، بەشێوەیەک لە سلێمانی دەگاتە 3 پلە ژێر سفر و لە بەغدا و موسڵیش دەگاتە 1 پلە."

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، ئەو دۆخەی کەشوهەوا تاوەکو رۆژی جومعە بەردەوامی دەبێت.