ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى رایگەیاند، سبەینێ بەنزینى عێراقى لە 11 بەنزینخانە دابەشدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بڵاوکراوەیەکى بەرێوەبەرایەتییەکە، سبەی سێ شەممە ۱٥ـ۳ـ۲٠۲۲ بەنزینی ٦۹٠ دیناری لەناوشار لەم وێستگانە بەردەست دەبێت: هەڵەبجە تانجەرۆ. کانی گۆران. کۆکار. بەکرەجۆ. (تاسلوجە تەنها بۆ پاصی هێڵ) . شاوان بۆ تەکسی .
دەرەوەی شار: چوارتا . هەرمێن. رۆمان. یاوەر. کوردستانی گەورە.