گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هاتوچۆى گەرمیان: منداڵێکی دوو ساڵان لەرووداوێکى هاتوچۆدا گیانى لەدەستدا

2022.03.14 - 21:29
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆى گەرمیان: منداڵێکی دوو ساڵان لەرووداوێکى هاتوچۆدا گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

هاتوچۆى گەرمیان رایگەیاند، منداڵێکی دوو ساڵان لە ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى هاتوچۆ (14-3-2022)ئەمشەو (دووشەمە) لە گەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای کفری، منداڵێکی دوو ساڵان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە برینداردەبێت و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیان لەدەستداوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان، ئەو منداڵە لەئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا هایلۆکس کە ئۆتۆمبێلی باپیری بوە کەوتوەتە خوارەوە و بریندار بووە و پاشان گیانی لەدەستداوە.

 

هاتوچۆ دەڵێت، لەئێستادا تیمی هاتووچۆ گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیراوە.