گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکخستنى ئۆپۆزسیۆن

وەڵامى توندى نەوەى نوێ بۆ لاهور جەنگى: کێشەکەت چارەسەر بکە

2022.03.14 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
وەڵامى توندى نەوەى نوێ بۆ لاهور جەنگى: کێشەکەت چارەسەر بکە

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى نەوەى نوێ لەپەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لاهور جەنگی پێویستە کێشەی دەرکردنەکەی لە ناو یەکێتی چارەسەر بکات، نەک خەمی ئۆپۆزسیۆنی هەبێت، ئەوەش لە وەڵامى قسەکانیدا لەبارەى یەکخستنى هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبوار ئەورەحمان (14-3-2022) لە راگەیەنراوێکدا وتى "لاهور جەنگى بەشێکە لەم دەسەڵاتە دز و گەندەڵە، ئەو کەسەیە کە پێش هەڵبژاردنی عێراق هەوڵی دەدا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بچنە هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی و تەسلیمی دەسەڵات بن، نەک لە هەوڵی بەهێزکردنی ئۆپۆزسیۆندا بوبێت".

 

دەشڵێت "لە بیرمان نەچۆتەوە کە پەرلەمانتارەکانی تۆ بوون دەنگیان دا بەم کابینەیەی حکومەت، ئەو کاتەی کە تۆ لە دەسەڵات بویت".

 

ئەوە لەکاتێکدایە، لاهور جەنگى ئەمڕۆ رایگەیاند، لەگەڵ هەریەکە لە شاسوار عەبدولواحید و سەڵاحەدین بەهائەدین و عەلى باپیر قسەیکردووە بۆ یەکخستنى هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن، جەختیشیکردەوە ئەگەر ئەم دۆخەی ئێستا چاكنەكرێت، لەهەموویان تێكدەچێت.