گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’رێگەچارەی تێپەڕاندنی بەربەستەکان’’

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بافڵ تاڵەبانى و چوارچێوەى هەماهەنگى

2022.03.14 - 18:53
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بافڵ تاڵەبانى و چوارچێوەى هەماهەنگى

ناس کورد-

 

بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى و سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی رێگەچارەی گونجاویان بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، وەفدی باڵای یەکێتیی لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کە پێکھاتبوون لە نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق و چەند سەرکردەیەک لە ھاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا، هەنگاوەکانی زاڵبوون بەسەر کێشەکان و تێپەڕاندنی بەربەستەکان تاوتوێ کران و جەخت لە زمانی دیالۆگ و تێگەیشتنی هاوبەش کرایەوە.

 

پاراستنی ئارامی و سەقامگیری سیاسی و ئابووری لە ناوچەکە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، جەخت لەوە کرایەوە کە دەبێت کێشەکان بە گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەر بکرێن و رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بدۆزرێتەوە. هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار دروست بكرێت بەشێوەیەک کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراق بێت، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.