کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دووەمین کۆبونەوەى خۆى ئەنجام دەدات و میکانیزمى جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەت، دەخرێتە بەرباس. . سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمەوە بڵاوى کردەوە، سبەینێ (دووشەممە) ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم دووەمین کۆبوونەوەى خۆى لەدواى دەستبەکاربوونى ئەنجام دەدات. . ئاماژەى بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى میکانیزمى جێبەجێکردنى هێڵە گشتییەکان و کارنامەى حکومەت، دەکرێت. . کۆبوونەوەکە هاوکاتە لەگەڵ رووداوى هیرشکردنە سەر چەند دیپلۆماتێکى تورکیا لە یەکێک لە رێستورانتەکانى هەولێر و کوژرانى سێ کەس و دەستگیرکردنى تۆمەتبارى سەرەکى هێرشەکە و یاریدەدەرێکى لەلایەن دەزگاى دژە تیرۆرى کوردستانەوە. .