گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانێک لەبارەی کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت

2022.03.14 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لەبارەی کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت

ناس کورد- 

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر كورد پێكه‌وه‌ یه‌كڕیزنه‌بن مه‌ترسى زۆر له‌درۆن‌ و مووشه‌ك گه‌وره‌تر له‌پێشە ده‌شڵێت، "حه‌زده‌كه‌م حزبه‌كه‌م ئێستا بڕیارى كشانه‌وه‌ له‌حكومه‌ت‌ بدات و منیش یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه‌ ده‌كشێمه‌وه‌".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم لە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "هه‌ر فشارێك كه‌ ده‌كرێته‌سه‌ر هه‌رێم بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كه‌، هه‌رێم له‌به‌رده‌م مه‌ترسى هێزى ئاسمانى‌ و زه‌مینى‌ و كرده‌وه‌ى تیرۆیستیدایه‌‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆى په‌رته‌وازه‌یی كورده‌وه‌یه‌ و مه‌ترسییه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو دۆخەی هەرێمی تێکەوتووە هۆکارەکەی کەسانی خاوەن بڕیاری ناو حزبەکانن، حكومه‌ت ده‌توانێت ئه‌م باره‌ لاره‌ى ئێستا ڕاست بكاته‌وه‌ به‌به‌رنامه‌یه‌كى باش‌ و شه‌فاف‌، بەڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌ ئه‌م یه‌كتر تۆمه‌تباركردنه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ دۆخه‌كه‌ خراپتر ده‌كات".

 

هاوکات لەبارەی کشانەوەی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم، جەعفەر شێخ مستەفا ڕایگەیاند، "حه‌زده‌كه‌م ئێستا حزبه‌كه‌م بڕیاربدات بكشێینه‌وه‌ و من یه‌كه‌م كه‌س ده‌كشێمه‌وه‌".

 

له‌باره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وت‌ و داهاته‌وه‌ جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم باسی لەوەکرد، "ئاگامان له‌ نه‌وت‌ و داهاته‌كانى هه‌رێم نییه‌، هه‌رلایه‌نه‌ و بۆخۆى حكومه‌تێكه‌ له‌سنوره‌كه‌ى خۆیدا و حزب كاره‌كانى حكومه‌ت ده‌كات".