گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشەکەى هەولێر

ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم داوایەک ئاڕاستەى بەغدا دەکات

2022.03.13 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم داوایەک ئاڕاستەى بەغدا دەکات

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم داوا لەبەغدا دەکات لەسەر هێرشەکەى هەولێر رێکاری پێویست بگرێتە بەر ئەویش بەرێگەی تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنەکە لە راگەیەنراوێکدا (13-3-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە هەروەها داوا لە پەرلەمان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەڵوێستێکی جیدی و یەکلاکەرەوە بگرنە بەر لەو بارەیەوە.



دەقی راگه‌یه‌نراوەکە:

 

بەتوندی هێرشی مووشەکیی بەرەبەیانی 2022/3/13 بۆ سەر شاری هەولێر ریسوا و شەرمەزار دەکەین.

ئەمە جاری چەندەمە شاری هەولێر و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانج.

ئەم کردارە لە خزمەتی هیچ لایەنێکدا نییە و پێویستە رێز لە سه‌روه‌ری عێراق و هەرێمی کوردستان بگیرێت و نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و تەسفیە حیسابی وڵاتان.

لێرەدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین رێکاری پێویست بگرێتە بەر ئەویش بەرێگەی تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێشێلکردنی سەروەریی سیادەی عێراق و هەرێمی کوردستان.

هەروەها داوا لە پەرلەمان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستێکی جیدی و یەکلاکەرەوە بگرنە بەر و سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێت.

 

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان

13/3/2022