گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى هێرشەکەى هەولێر

مەسرور بارزانى داواى پشتیوانى زیاترى ئەمەریکا دەکات

2022.03.13 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى داواى پشتیوانى زیاترى ئەمەریکا دەکات

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم داواى پشتیوانى زیاترى ئەمەریکاى کرد لە هەرێمى کوردستان، دواى ئەو هێرشە موشەکییەکەى لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر چەند ئامانجێک لە هەولێر ئەنجامدرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێم، ئەمرۆ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر هێرشەکەى هەولێر پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئەنجامدا.

 

 لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هێرشەکەى هەولێری سەرکۆنەکرد.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە "ئەو هێرشە تیرۆریستییە، پێشێلکاریيەکی زەقی سەروەری عێراقە". 

 

لاى خۆیەوە مەسرور بارزانى جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو "دەنگۆ و بانگەشە ناڕاستانە" كردەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاودەکرێنەوە و دەکرێنە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر.

 

هەروەها داوایکرد ئەمەریکا پشتیوانی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات.