ناس کورد-
ژمارەیەک ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى داواى بانگهێشتکردنى بەرێوەبەرى بانکى ناوەندى هەرێم لەسلێمانى و هەردوو بەڕێوەبەرى گومرگى گەرمیان و باشماخ دەکەن بۆ پێدانى رونکردنەوە لەسەر داهاتى ناوخۆ و نەبوونى پارە لەبانک بۆ دابەشکردنى موچە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو ئەندامانە کە ژمارەیان 14 کەسە لە یاداشتێکدا بۆ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیان کردووەتەوە، بەپێی بەدواداچوونى ئەوان داهاتى ناوخۆ زیادیکردووە.