کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد نوسهرێكى عێراقى چیرۆكێكى جیاواز له‌باره‌ى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌مه‌وه دەگێڕێتەوە و باسى ئه‌وه ده‌كات كاتێك كه نه‌خۆش بووه بۆ خه‌رجى چاره‌سه‌ره‌كه‌ى داواى پاره‌ى له‌وه‌زیرى دارایى كردووه به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ى ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و پێیوتراوه له‌سه‌ر موچه‌ى مانگانه‌ت خەرجی چارهسهركردنت بگره ئه‌ستۆ. . خالید قهشتینى لهوتارێكیى دا كه له‌ڕۆژنامه‌ى شه‌رقلئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، باسی لە ڕووداوێکی مێژوویی کردووە، كاتێك مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى یه‌كه سه‌رۆكى عێراق بووە و نه‌خۆشكه‌وتووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى پێویستى به‌سه‌ردانى وڵاتانى ڕۆژئاوا ده‌بێت و بەڵام هیچ خه‌رجیه‌كى له‌به‌رده‌ستتدا نابێت بۆیه له ساسۆن حهسقیلى وه‌زیرى دارایى وڵات كه پیاوێكى جولەکە بووه، داوا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بڕه پاره‌یه‌كى بۆچاره‌سه‌ر كردنى نه‌خۆشیه‌كى بۆ خه‌رج بكه‌ن. . نوسهرەکە ئاماژه‌ى بەوەكردووه، به‌مه‌به‌ستى تاوتوێى كردنى داواكه‌ى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ، وه‌زیرى دارایى ڕاوێژى بهوهزیرهكان و سه‌رۆك وه‌زیران كردووه، له‌كۆتاییدا بڕیاردراوه هیچ پاره‌یه‌كى بۆ خه‌رج نه‌كرێت به‌ڵكو له‌موچه و ده‌رماڵه‌ى مانگانه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى وه‌كو هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى ئاسایى خه‌رجى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كى بگرێته ئه‌ستۆ. . له‌درێژه‌ى وتاره‌كه‌یدا، خالید قهشتینى نوسیویهتى، هه‌ر له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ى مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ، تۆفیق سویدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وتویهتى :" ئه‌گه‌ر مه‌لیك بۆ گه‌شتێكى فه‌رمى وڵات سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌ره‌وه‌ى بكردایه ئه‌وكات ئاماده بوون خه‌رجیه‌كه‌ى بگرنه ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه‌ى ئێستاى پرسێكى تایبه‌ته بهتهندروستیهوه ده‌بێت خۆى بیگرێته ئه‌ستۆى. " . بەپێی گێڕانەوەی نوسەرەکە، پاشماوهیهك سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ ده‌كات و ده‌بێنیت بارودۆخى ته‌ندروستى باش نیه و خه‌مگینه، به‌سه‌رۆك وه‌زیران ده‌لێت ئێوه خه‌رجى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه به‌ڵام قازى حاجى عه‌لى شهوافى لیواى به‌سڕه به‌منزیكانه 15 باخى خورماى كڕیوه و ئه‌وه‌ش به‌پاره‌یه‌كى كه‌م ده‌ستناكه‌وێت. . خالید قهشتینى ئه‌وه‌شى نوسیوه، قسه‌ى نێو خه‌ڵكى ئه‌وه‌بووه لیواى به‌سڕه به ڕه‌شوو و دزى ئه‌و باخانه‌ى كڕیوه و مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ نه‌یویستوه خۆى به‌و به‌راورد بكات به‌ڵكو وتویهتى :" نامانه‌وێت وڵات به‌و شێوازه له‌گه‌نده‌ڵى دابمه‌زرێنین" . نوسه‌ر له‌كۆتایى وتارهكهیى دا ڕونیشى كردووه‌ته‌وه عێراق له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه گه‌نده‌ڵى بۆماوه‌ته‌وه كه له‌سه‌رده‌مى عوسمانیه‌كاندا باوبووه، به‌ڵام جگه له‌مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ كه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى سه‌ردانى سویسراى كرد و هه‌ر له‌وێش كۆچى دواییكرد، ته‌نها ته‌رمه‌كه‌یان له‌سه‌ر خه‌رجى وڵات عێراق هێنایه‌وه. . مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى كوڕى حوسێنى عه‌لى هاشمى، ساڵى 1883 له‌دایك بووه و ساڵى 1921 كراوه‌ته یه‌كه‌مین مه‌لیكى عێراق و ساڵى 1933 به‌نه‌خۆشیى كۆچى دواییكردووه.