گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هەڵوێستێک لە ناتۆوە لەسەر هێرشەکەى هەولێر

2022.03.13 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێک لە ناتۆوە لەسەر هێرشەکەى هەولێر

ناس کورد-

هاوپەیمانى ناتۆ ئیدانەى هێرشە موشەکییەکەى سەر هەولێرى کرد و جەختیکردەوە ئاسایشى عێراق گرنگە بۆ سەرجەم وڵاتانى ناوچەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێردەى ناتۆ لەعێراق لە بەیاننامەیەکدا (13-3-2022) وتى "لەگەڵ هاوتا عێراقییەکانمان دەوەستین بۆ ئیدانەکردنى هێرشە دوژمنکارانەکە بۆ سەر هەولێر".

 

جەختیشیکردووەتەوە، ئاسایشى عێراق گرنگە بۆ سەرجەم وڵاتانى ناوچەکە و ئەوان پابەندن بە گرەنتى دابینکردنى کەشێکى ئارامى بەردەوام لەو وڵاتە.

 

شەوی ڕابردوو هێرشێكی مووشەكی کرایەسەر چەند ناوچەیەك لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و سوپاى پاسدارانى ئێرانیش بەرپرسیارێتى هێرشەکەى لەئەستۆ گرت.    

  

لە راگەیەنراوێکدا سوپای پاسدارانی ئێران (یەکشەممە 13-3-2022) ڕایگەیاند، "لەدوای تاوانەكانی ئەمدواییەی ئیسرائیل ڕامانگەیاند کە ئەو تاوانانە بە بێ وەڵام تێناپەڕێت، هەربۆیە شەوی ڕابردوو ناوەندی ستراتیژیی پلانگێڕییەكانی ئیسرائیل بە مووشەكی سوپای پاسداران كرایە ئامانج."      

  

لەبەرانبەردا حکومەتى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رەتیکردەوە شوێنی بە ئامانجکراو بنکەی ئیسرائیلی بێت و دەڵێت، "شوێنی بەئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە".