ناس کورد-
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کاتی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار کۆتایی هاتووە و باشترە لەسەر کوردستان ڕێبکەون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (یەکشەممە 13-3-2022) ڕایگەیاند، "هیوادارین ئەو هێرشە مووشەکییانە بۆسەر هەرێمی کوردستان دووبارە نەبێتەوە، چونکە لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەرپرسیاری ئەو هێرشانەن بەرژەوەندیی هاوبەشمان هەیە، بە گشتی عێراق ناتوانێت خۆی بپارێزێت و ئێمەش بەشێکین لەو عێراقە، بۆیە خۆمان خۆمان بپارێزین باشترە لەوەی چاوەڕێی عێراق بین."
سەبارەت بە ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، میرانی ئاماژەی بەوەکرد، "کاتی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی بەسەرچوو، چونکە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆمار تەواو بووە و بڕاوەتەوە، بۆیە باشترە ئێمە و یەکێتی لەسەر کوردستان ڕێبکەوین، نەک سەرۆک کۆمار، چونکە پاراستنی ئەم ئەزمونە لە هەموو شت گرنگترە."
باسی لەوەشکرد، "پێموایە برادەرانی شیعە هەر ڕێکدەکەون، چونکە بەرژەوەندی ئەوان وا دەخوازێت کە یەک بن و ئەگەری ڕێککەوتن هەیە."