گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاشتی هەورامی بە یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە دیاریکرا

2019.07.21 - 11:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئاشتی هەورامی بە یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە دیاریکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس_کورد بە فەرمانێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری پێشووی سامانە سروشتیەکانی هەرێم  لە کابینەی نۆیەمدا کرایە یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تەمموزی 2019، فرمانێکی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاوکرایەوە و تێیدا ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بە یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە دەستنیشانکراوە. . فرمانەکە لە ڕۆژی دووشەممە، 15ی تەمموز دەرچووە و تێیدا هاتووە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە کاری پێدەکرێت. . بەپێی فرمانەکە دەسەڵاتەکانی یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە دیاریکراوە، کە بریتیین لە:
1. بەدواداچووانی جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردە و سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان - عیراق لە بواری نەوت و غاز، بەپێی مادەی شەشەم لە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان – عێراق، ژمارە 22 ساڵی 2007 بەراوێژ لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران. . 2. پێشکەشکردنی راسپاردە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە بواری وزەدا . 3. هەماهەنگیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری وزە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق . 4. بەئەنجامگەیاندنی ئەو ئەرکە تایبەتانەی لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێی رادەسپێردرێت لە بواری وزەدا . 5. ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی هەرێمی نەوت و غاز بەپێی مادەی چوارەم لە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە 22 ساڵی 2007 ، داڕشتنی بەرنامەی کۆبوونەوەکان. .