گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی جوڵەپێکردنی هێزی عێراقی بۆسەر هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.03.13 - 15:25
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی جوڵەپێکردنی هێزی عێراقی بۆسەر هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق ڕایگەیاند، جوڵەپێکردنی هێزی سەربازیی عێراقی بەرەو هەرێمی کوردستان دوورە لە ڕاستییەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق (یەکشەممە 13-3-2022) ڕایگەیاند، "جوڵەپێكردنی هێزی سەربازیی عیراقی و گروپە میلشیاكان بەرەو هەرێمی كوردستان و دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان بەهەموو شێوەیەك دوورە لە ڕاستییەوە." 

 

ماوەیەکە و لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێم لە سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی جوڵەپێکردنی هێزی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.