گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە

2022.03.13 - 14:18
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە

ناس کورد- 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیه‌ی راگەیاند و تیایدا مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، سبەینێ دووشەممە 14-3-2022، مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت. 

 

هاوکات ڕۆژی سێشەممە 15-3-2022، مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت، ڕۆژی چوارشەممەش 16-3-2022، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و ڕەگەزنامە و ڕۆژی پێنجشەممەش 17-3-2022، مووچەی وەزارەنی کاروباری شەهیدان، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.

 

May be an image of text