ناس کورد-
سوپای پاسدارانی ئێران بهرپرسیارێتی هێرشهكهی شهوی رابردوی سهر ههولێری له ئهستۆ گرت و ڕایگەیاند، ناوەندێکی ئیسرائیلییان کردووەتە ئامانج.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەنراوێکدا سوپاسی پاسدارانی ئێران (یەکشەممە 13-3-2022) ڕایگەیاند، "لەدوای تاوانەكانی ئەمدواییەی ئیسرائیل ڕامانگەیاند کە ئەو تاوانانە بە بێ وەڵام تێناپەڕێت، هەربۆیە شەوی ڕابردوو ناوەندی ستراتیژیی پلانگێڕییەكانی ئیسرائیل بە مووشەكی سوپای پاسداران كرایە ئامانج."
ئاماژەی بەوەشکردووە، “جارێكی دیكە هۆشداری دەدەینە ڕژێمی ئیسرائیلی تاوانبار كە لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی هەر تاوانێک ڕووبەڕووی كاردانەوەی توند و وێرانكەر دەبێتەوە."
سوپای پاسدارانی ئێران جەختیشیکردووەتەوە، "ئاسایش و سەقامگیریی ئێران هێڵی سوورە و ڕێگە بەكەس نادەن ببنە هەڕەشە بۆ سەریان."