گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ

2022.03.12 - 20:48
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ

ناس کورد- 

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی دووی سلێمانی ڕایگەیاند، تائێستا وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی سبەینێی ئاڕاستە نەکردوون و دیارنییە مووچە دابەش دەکرێت یاخود نا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوەیە بە مەرجی ناو نەهێنانی (شەممە 12-3-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی سبەینێی ئاڕاستە نەکردوون و تائێستا دیارنییە سبەینێ مووچە دابەش دەکرێت یاخود نا." 

 

وتیشی، "هیچ یەکێک لەو خشتانەشی کە لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە فەرمی نین و وەزارەتی دارایی هیچ خشتەیەکی ئاڕاستە نەکردووین."

 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 10-3-2022، دوای 15 ڕۆژ دواکەوتن بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو.