گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.03.12 - 19:27
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئارد لەسەر هێڵن بۆ هاوردەکردنی زیاتری ئارد بە نرخێکی کەمتر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 12-3-2022) ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئارد لەگفتوگۆی بەردەوام دان بۆ هاوردەکردنی زیاتری ئارد بە نرخێکی کەمتر بەشێوەیەك کە ئەوان قازانجێکی کەمی بخەنەسەر.

 

ئاماژەی بەوەشدا، هەموو هەوڵکیان خستووەتەگەڕ بۆ رێگریکردن لە گرانبوونی نرخی ئارد و نان لە سلێمانیدا.



باسی لەوەشکرد، "پێویستە دەسەڵات بدرێتە پارێزگاكان تا بتوانن گرێبەست لەگەڵ بازرگانان بكەن و نرخی ئارد هەرزان بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش نوسراومان ئاڕاستەی حكومەت كردووە بۆ پێدانی دەسەڵات و لامەركەزی، بەڵام هەتا ئێستا بێ‌ وەڵامین."