گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان ئاشکرا کرا

2022.03.12 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان ئاشکرا کرا

 

ناس کورد- 

نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنێتيى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هەروەها دۆخى عێراق و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 12-03-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى عێراق و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق ته‌وه‌رێكى كۆبوونەوە‌كه‌ بوو. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان به‌ لێكگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له‌ چه‌قبه‌ستوويى سياسى و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى فيدراڵيى عێراق كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى بێت.

 

ئەوەش هاتووە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێکراون، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه‌.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى‌، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌ ئه‌منييه‌كانيان تاووتوێكردووە و له‌سه‌ر گرنگيى كاركردن و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه‌ و نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، هاوڕا بوون.