گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

تورکیا ترانزێتی چەند مادەیەکی خۆراکی بۆ عێراق ڕاگرت کە یەکێکیان ڕۆنە

2022.03.11 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا ترانزێتی چەند مادەیەکی خۆراکی بۆ عێراق ڕاگرت کە یەکێکیان ڕۆنە

ناس کورد- 

تورکیا هەناردەکردنی چەند ماددەیەکی خۆراکی بۆ دەرەوە، لەناویاندا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ڕادەگرێت، لەوانە ئەوەش ببێتەهۆی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی ئەو ماددە خۆراکییانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی بازرگانی تورکیا کە دوێنێ پێنجشەممە (10-3-2022) بۆ سەرجەم کۆگاکانی دابەشکردنی ناردووە، ترانزێتی بازرگانی چەند ماددەیەکی بۆ دەرەوە ڕاگرتووە کە بریتین لە "ڕۆن، نیسک، نۆک، گەنم، جۆ، جاودار و تۆو."    

 

ئەو بڕیارەی وەزارەتی بازرگانی تورکیا پەیوەندی بە شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیاوە هەیە دوای ئەوەی لە 24ی شوباتدا ڕێگری لە 18 کەشتی تورکی گیرا ڕۆن و شتومەکی تر لە ڕوسیاوە بهێنێت، هەرچەندە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێگە بۆ ئەو کەشتیانە کرایەوە، بەڵام تورکیا وەک هەنگاوێکی پێشوەختە دەیەوێت ڕێگری لە بەرزبوونەوە و نەمانی ڕۆن بگرێت لە بازاڕدا.