گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

چەند کەسێک بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە دەرکەوت بازرگانی مادەی هۆشبەرن

2022.03.11 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
چەند کەسێک بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە دەرکەوت بازرگانی مادەی هۆشبەرن

ناس کورد-

دوای ئەوەی شۆفێرێک و سێ سەرنیشن لە سنوری ناحیەی چوارقوڕنە توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن و بریندار دەبن، لەکاتی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە بڕێک مادەی هۆشبەر دۆزرایەوە و دەستبەجێ دەستگیرکران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕوونکردنەوەیەکدا (11-3-2022) دەڵێت، "دوای ئەوەی لەلایەن بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوی هاتوچۆکە کرایەوە، دەستیان کرد بە پشکنینی ئۆتۆمبیلەکە و بڕێک مادەی هۆشبەر لە ناو ئۆتۆمبیلەکە دۆزرایەوە و لەلایەن پۆلیس دەستی بەسەرداگیرا."

 

هەریەک لە شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبیلی جۆری نیسان سەنی دەستگیرکران بە ناوەکانی؛

(ح. ا. خ. م) لە دایڪبووی ساڵی 2000 و بە ڕەگەزی نێر

(ی. ش. ع. ع.) لە دایڪبووی ساڵی 1998 و بە ڕەگەزی نێر

(ا. ح. م. م) لە دایڪبووی ساڵی 1990 و بە ڕەگەزی نێر

(ا. ع. غ. ج) لە دایڪبووی ساڵی 1999 و بە ڕەگەز نێر

 

دەشڵێت، سەرجەمیان بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتوی بەغدادن و لە پۆلیسی دوکان داواکراوبوون بوون بە یاسای مادە هۆشبەرەکان.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئۆتۆمبیلەکە هەندێک کارتی نشینگە لەناو ئۆتۆمبیلەکە دۆزرایەوە کە گومانی تەزویر کردنیان لێ دەکرا، بۆ ئەو مەبەستەش بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ناردران بۆ ئاسایشی سلێمانی بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی کارتی نشینگەکان."

 

باسی لەوەشکردووە کە "سەرەڕای کردنەوەی مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوی هاتوچۆکە، مەلەفی لێکۆڵینەوەش بەپێی یاسای ماددە هۆشەبەرەکان بۆ شۆفێر و سەرنشینانی ناوبراو کرایەوە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەر هەواڵەی پۆلیسی دووکان کرایەوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بەپێی یاسای مادەهۆشبەرەکان، هەوەرها بۆ ڕوداوی هاتوچۆکەش لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە."