گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی ورد

سەرۆکە نوێیەکەی داعش لە هەرێمی کوردستان بووە و لە تورکیاش گەڕاوەتەوە

2022.03.11 - 13:54
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکە نوێیەکەی داعش لە هەرێمی کوردستان بووە و لە تورکیاش گەڕاوەتەوە

ناس کورد-

لەدوای کوژرانی ئەبوئیبراهیم هاشمیی سەرۆکی داعش، ڕێکخراوەکە کەسێکی تری بە ناوی ئەبوحەسەن هاشمی وەک شوێنگرەوەی دیاری کرد، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد لە زاری شارەزایەکی ئەمنیی عێراقییەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرای بکرێت زانیاریی ورد لەبارەى سەرۆکە نوێیەکەی داعش ئاشکرا دەکات کە ناوی تەواوی "بەشار خەتاب خەزال سەمیدعی"ـیە و نازناوی "حەجی زەید"ی هەیە، ئەو سەرپەرشتیاری دەستە شەرعییەکانی داعش بووە، لەناو ڕێکخستنەکانی داعشیشدا چەند ناوێکی تری هەبووە کە بریتین لە "ئەبوخەتاب عێراقی" و "ئەبو ئیسحاق".

 

دەشڵێت، "ئەبوحەسەن هاشمی نزیکە ساڵێکە لە تورکیاوە گەڕاوەتەوە سوریا."

 

ئەو شارەزا ئەمنییە بە ناس کوردی وت، "سەمیدعی ساڵی 2013 پەیوەندی بە داعشەوە کردووە پێش ئەوەی ئەبوبەکر بەغدادی ڕێکخستنەکانی عێراق و سوریا یەکبخاتەوە و ناوەکەی لە (دەوڵەتی ئیسلامی)ـەوە گۆڕی بە (دەوڵەتی ئیسملای لە عێراق و شام)."

 

ئەو چوار کەسەی کاندیدبوون بۆ سەرکردایەتیکردنی ڕێکخراوەکە بریتی بوون لە (ئەبوموسلیم کە یەکێکە لە فەرماندەکانی ئەنبار، ئەبوخەدیجە و ئەبوساڵح کە دوو فەرماندەی نزیکی ئەبوبەکر بەغدادی بوون، هەروەها ئەبویاسر عیساوی کە فەرماندەیەکی سەربازییەوە و چەند دەنگۆیەک هەیە لەسەر مردنی."

 

هەر بەپێی شارەزا ئەمنییەکە، پێشتر ئەبوحەسەن هاشمی ئەندامی کۆمەڵەی ئەنساروئیسلام بووە لە هەرێمی کوردستان، لە کاروانی یەکەمی ئەو چەنگاوەرە عەرەبانەدا بووە کە لە ئەفغانستان و چیچان شەڕیان کردووە، دواتی پەیوەندی بە ئەنساروئیسلامەوە کردووە، لە پێش داگیرکردنی عێراقیش، دژی سەدام حسێن شەڕی کردووە."

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەبوحەسەن لە پەیوەندی توندوتۆڵدا ماوەتەوە لەگەڵ هاوڕێکانی دوای پەیوەندیکردنی بە داعشەوە."

 

ڕوونیشیکردەوە کە "لە ساڵی 2013دا لەگەڵ کۆمەڵەکەی خۆیدا بەرەو سوریا دەڕوات، ئەوەش دوای لاوازبوونی توانا و شانەکانی ئەنساروئیسلام لە گۆڕەپانی شەڕدا و پەیوەندیکردنی زۆربەی سەرکردەکانی بە داعشەوە."