گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسعود بارزانی: داوا لە هەموو لایەک دەکەم کێشەکانی خۆیان نەهێننە ناو هەرێم

2019.07.20 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
مەسعود بارزانی: داوا لە هەموو لایەک دەکەم کێشەکانی خۆیان نەهێننە ناو هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی هێرشەکەی هەولێر دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان دەکات و داواش  له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات كێشه‌كانی خۆیان نه‌هێننه‌ ناو هەرێمی كوردستان و نه‌بنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ خه‌ڵكی هەرێم. . لە پەیامەکەى مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە کراوە، زۆر به‌ گه‌رمی ده‌ستخۆشی له هێزەکانی ئاسایش و دژه‌ تیرۆر و سه‌رجه‌م‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان دەکات كه‌ توانیان به‌ زووترین كات تۆمەتباران دەستگیربکەن. . بارزانی لە پەیامەکەیدا، داوا لە لایەنەکان دەکات كێشه‌كانی خۆیان نه‌هێننه‌ ناو كوردستان و نه‌بنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ خه‌ڵكی كوردستان. . رۆژی (چوارشه‌ممه،‌ 17ی تەموزی 2019)  له‌ یه‌كێك له‌ ڕێستۆرانه‌كانی هه‌ولێر دیپلۆماتكارێكی توركیا کوژرا و لەو نێوەندەدا  دوو هاووڵاتی  کوردیش بوونە قوربانی و ئەمڕۆ (شەممە) دژە تیرۆرى کوردستان لە دوو راگەیەندراوى جیاوازدا دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى هێرشەکەى، راگەیاند. .