گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی کێشەی دابەشکردنی مووچە یەکێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە

2022.03.10 - 21:28
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کێشەی دابەشکردنی مووچە یەکێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە

ناس کورد-

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی پەرلەمانتارێکی پارتی دەداتەوە و دەڵێت، ڕاست نییە کە ئەمڕۆ 22 ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچە بۆ سلێمانی نێردرابێت، دەشڵێت، مانگی ڕابردوو 75 ملیار لە داهاتی سلێمانی دراوە بە مووچە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی (پێنجشەممە 10-3-2022) لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "ڕاست نییە کە ئەمڕۆ  22 ملیار دینار هاتبێت بۆ سلێمانی  بۆ دابەشکردنی مووچە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە." 

 

وتیشی، "لە مانگی ڕابردوودا 75 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی چووە بۆ مووچە، بەڵام بە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک 95 ملیار دیناریان بۆ مووچە دابین کردووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەشەکەی دیکەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی دراوە بە پارەی کۆمپانیاکانی دەرمان و کۆمپانیاکانی پاککەرەوە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: نوێترین زانیاری لەبارەی نەبوونی پارە و دابەش نەکردنی مووچە 

 

 

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (10-3-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "بەپێی بەدواچوونەکانم هەر ئەم بەیانییە بڕی 22 ملیار و 900 ملیۆن دینار لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری نێدراوە بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی وەزارتی تەندروستی لەو سنورە، بەڵام نازانرێت بۆچی تا ئێستا بانکەکانی سلێمانی بەبیانووی نەبوونی سیولە لە بانکەکان موچە دابەش ناکەن".  

  

هەروەها پرسیارى ئەوە دەکات "ئایا ئەو کارە بۆ ئەوەیە هاوڵاتیان خۆپیشاندان بکەن و ناڕەزایی دژی حکومەت دەرببڕن؟ یان ئەمەش پیلانێکی دیکەی سزادانی خەڵکی سلێمانیە لە لایەن کاربەدەستانی ئەو  شارەوە؟".