گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێکەوتەى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى

ئەگەرێک بۆ ’’بلۆککردنى داهاتى نەوتى هەرێم’’ دەخرێتەڕوو

2022.03.10 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەرێک بۆ ’’بلۆککردنى داهاتى نەوتى هەرێم’’ دەخرێتەڕوو

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پێشووى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى ئەگەر هەیە بەغدا سکاڵا تۆماربکات بۆ بلۆککردنى داهاتى نەوتى هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەدى حاجى رەشید (10-3-2022) لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" وتى "یەکەم لێکەوتەى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەسەر هەرێم ئەوکاتە دەردەکەوێت کە بودجە رەوانەى پەرلەمان دەکرێت، چونکە بەپێی بڕیارەکەى دادگا دەبێت کۆى بەرهەمى نەوتى هەرێم لە بودجەدا باس بکرێت".

 

وتیشى "عێراق بۆى هەیە سکاڵا تۆماربکات لەسەر داهاتى نەوتى هەرێم و دەکرێت لەگەڵ بانکەکان قسە بکات بۆ بلۆککردنى پارەى نەوتى هەرێم، بەپێی یاسا دەتوانن پارەى نەوتى هەرێم بلۆک بکەن، جگە لە بانکى ناوەندى کە دەبێت خۆیان بڕیارى لێبدەن".

 

ئەحمەدى حاجى رەشید دەڵێت، جاران ئەگەر گرفتێک هەبوبێت بۆ گەڕانەوەى داهاتەکان، ئێستا دەیان گرفت هەیە، چونکە بەهۆى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵییەوە هیچ بانکێک مامەڵە لەگەڵ داهاتى نەوتى هەرێم ناکات.

 

جەختیشیکردەوە، جێبەجێکردنى بڕیارەکەى دادگا بەشێکى پەیوەندى بەو ئاڵۆزییانەوە هەیە کە ئێستا هەیە، چونکە پێشتریش هەرکاتێک ئاڵۆزى دروستبووایە ئەو سکاڵایە دەهێنرایەوە بەرباس.