گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێک لە شاخى گۆیژە گڕى گرت

2019.07.20 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
بەشێک لە شاخى گۆیژە گڕى گرت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشێک لە شاخی گۆیژە ئاگری گرتووە و تائێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە. . ڕێکان جەمال، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەشێکی شاخی گۆیژە ئاگری گرتووە و تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە. . وتەبێژی بەرگری شارستانی، روونیکردەوە کە هەتا ئێستا دیار نییە کە ئاگرەکە بۆچى کەوتۆتەوە و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەکرێت. . ئەمە دووەمین جارە لە ئەمساڵدا بەشێک لە شاخی گۆیژە گڕدەگرێت و پێشتریش  چەندین دۆنم زەوی شاخەکە سوتا. .