گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

ئامارى هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ مانگى رابردوو ئاشکراکرا

2022.03.09 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ مانگى رابردوو ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێم ئاشکرایکرد، مانگى رابردوو زیاتر لە 11 ملیۆن بەرمیل نەوتى فرۆشتووە، بەهۆى جیاوازى کوالێتییەوە ئەو بڕەى هەناردە دەکرێت کەمدەکات لەکاتى فرۆشتندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەت (9-3-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، مانگى رابردوو نزیکەى 11 ملیۆن و 275 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە.

 

وتیشى ئەو بڕە پارەیەى بەشێکى بۆ خەرجییەکانى کۆمپانیا و گواستنەوە بووە، ئەوەى تریش بۆ موچە تەرخانکراوە.

 

"لێرە کە نەوت دەڕوا شتێکە، ئەوەشى کە دەفرۆشرێت شتێکى دیکەیە، ئەو بڕە بەرهەمەى لێرە هەیە، هەمان ئەو بڕە نییە کە دەفرۆشرێت، چونکە لەرووى کوالێتى و چەند ماددەیەکى ترەوە کەمدەکات"، جوتیار عادل وایوت.