گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسى هەرێم: لەشارەکانى هەرێم پلەى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبێتەوە

2019.07.20 - 19:05
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسى هەرێم: لەشارەکانى هەرێم پلەى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پێشبینی دەكرێت لە 24 كاتژمێری داهاتوودا پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان چەند پلەیەك بەرز ببێتەوە، بەرزترین پلەش لە شاری خانەقین، دەبێت. . بەگوێرەى پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی  كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووه، لە ئەمڕۆوە (شەممە، 20ی تەموزى 2019) پلەی گەرمای شارەكان بەرز دەبێتەوە، بەجۆرێك پلەی گەرما لە شاری هەولێر، 42 پلە دەبێت لە سلێمانی 41 پلە و لە دهۆك 41 پلە و لە كەركوكیش، 42 پلە تۆمار دەكرێت. . هاوكات بۆ ڕۆژی (یەكشەممە،21ی تەموزى 2019)، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێم  ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەكات و لە شاری هەولێر، پلەی گەرما دەگاتە 44 پلە و لە سلێمانی 43 پلە و لە دهۆك 43 و لە كەركوكیش 45 پلە دەبێت. . بەگوێرەى ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی  هەرێم، پێشبینی دەكرێت لە شاری خانەقین، بەرزترین پلەی گەرما تۆمار بكرێت كە لە نێوان 48 بۆ 50 پلە دەبێت. .