گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پوتین بەبڕیارێک وەڵامى سزاکەى بایدن دەداتەوە

2022.03.08 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
پوتین بەبڕیارێک وەڵامى سزاکەى بایدن دەداتەوە

ناس كورد-

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکى روسیا مەرسومێکى بۆ قەدەغەکردنى هاوردە و هەناردەى کەرەستەى خاو دەرکرد بەدرێژایی ئەمساڵ، بەپێی ئەو لیستەى ئەنجومەنى وەزیرانى ئەو وڵاتە دیاریدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاکانى روسیا (8-3-2022)، فەرمانەکەى پوتین جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەى قەدەغەى هەناردە و هاوردەى کەرەستەى خاو کاریگەرى لەسەر ئەو بەرهەم و کەرەستە خاوانە نەبێت کە هاوڵاتییانى وڵاتەکەى رۆژانە بەکاریدەهێنن. 

  

بریارە ئەنجومەنى وەزیرانى روسیا لەماوەى دوو رۆژدا ئەو وڵاتە بیانیانە دیاریبکات کە بڕیارەکە کاریگەرى لەسەریان دروستدەکات.   

  

فەرمانەکەى پوتین دواى ماوەیەکى کەم هات لە بڕیارەکەى جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا بۆ قەدەغەکردنى هاوردە و هەناردەى وزەى روسیا.  

  

بایدن (8-3-2022) لە وتارێکدا لە کۆشکى سپى وتى "چیتر نەوتى روسیا لە بەندەرەکانى ئەمەریکا قبوڵناکرێت، ئەمە زەبرێکى دیکەى کوشندەی ئەمەریکایە لە روسیا".    

  

بڕیارەکەى بایدن دواى ئەوە دێت کەئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا یاسایەکى پەسەندکرد بۆ قەدەغەکردنى هاوردەکردنى وزە لە روسیا.    

  

ئەمەریکا بەراورد بە ئەوروپا بەشێوەیەکى کەمتر پشت بە هاوردەکردنى وزە دەبەستێت لەروسیاوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت ئەو بڕیارە ببێتە هۆى بەرزکردنەوەى زیاترى نرخى وزە کە ماوەى چەند هەفتەیەکە رووى لەبەرزبوونەوە کردووە.