گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەش و هەوا

پێشبینى: شەپۆلى باران و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە

2022.03.08 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: شەپۆلى باران و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت سبەینێ شەپۆلێکى باران روو لەهەرێم بکات و خۆڵبارینیش هەندێ ناوچە بگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سبەی چوارشەمە ٩-٣-٢٠٢٢ لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم  بەزۆری دەگۆرێتەوە بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو، لەکاتەکانی نیوەرۆ بە دواوە تا کاتەکانی شەو شەپۆلێکی بارانبارین بەرێژە و کاریگەری جیاواز ناوچەکان دەگرێتەوە، بەتایبەت لە سنوری ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی راپەرین چالاکتر دەبێت.

 

 دەشڵێت، ھەندێک کات بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری بارینی ١٠ تا ٣٥ ملیمەتر باران ھەیە، لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم کاریگەری لاواز بۆ مامناوەند دەبێت و باران لەھەندێ کاتدا دەبارێت بەشێوەی پچر پچر.

 

بەوتەى ئەو شارەزایە، خێرای با کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە چالاک دەبێتەوە لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای ٢٠ تا ٣٥ کلم/س، بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵبارین دەبێت بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک، بەڵام کاریگەری بەراورد بە شەپۆلی خۆڵبارینی ڕابردوو کەمتر دەبێت، پلەکانی گەرماش زیاتر بەجێگیری دەمێنێتەوە.