کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، هێشتا تۆمەتبارى دیکەى پەیوەندیدار بە رووداوەکەى ڕێستۆرانتی هۆقەبازی شاری هەولێر ماوە دەستگیربکرێ و دڵنیایش دەدەن کە هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەمیان بەردەوامە. . وتەبێژى حکومەتی هەرێم لەبارەى دەستگیرکردنى تۆمەتبارى سەرەکى هێرشەکەى هەولێر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا دڵنیایى ئەوە دەدات ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە. . وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە راگەیەندراوەکەدا سوپاسى هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری کوردستان دەکات کە بە خێرایی توانیان تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە دەستگیر بکەن. . راگەیەندراوەکە دواى ئەوە هات، ئەمڕۆ (شەممە، 20ی تەموزی 2019) دژە تیرۆری کوردستان، دەستگیرکردنى تۆمەتبارى سەرەکى هێرشەکەى هەولێرى راگەیاند. . لە راگەیەندراوێکى دژە تیرۆرى کوردستان، هاتبوو "ئاگادارى هاووڵاتيان ده‌كه‌ينه‌وه، تاوانبار مه‌زلوم دا‌غ كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى وه‌ك داواكراو بڵاوكرايه‌وه، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كرا". . مه‌زلوم دا‌غ له‌دايكبووى ساڵى (1992)ـه و خه‌ڵكى شارى دياربه‌كره له توركيا، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه داواكراو بوو. .