گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەوێنە؛ لە سلێمانی شاگردێک یەک دەفتەر دۆلار لە خاوەن کارەکەی دەدزێت

2022.03.08 - 10:33
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە سلێمانی شاگردێک یەک دەفتەر دۆلار لە خاوەن کارەکەی دەدزێت

ناس کورد-

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر دوو تۆمەتباریان بەتاوانی دزیكردن دەستگیركرد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (سێشەممە 8-3-2022) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركرد كە دزیلێكراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت كە تۆمەتبار شاگرد بووە لای سكاڵاكار و بەهاوكاری تۆمەتبارێكی تر بڕی 10 هەزار دۆلاری لەسكاڵاكار بردووەو بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵاتووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پۆلیسی سلێمانی لەلێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی بەردەوام بوو تا ئەو كاتەی دەركەوت كە تۆمەتباران لەدەرەوەی وڵاتەوە گەڕاونەتەوە شاری هەولێر، سەرەنجام لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگرن بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە ." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار  (ژ ، ه ، م  - خ ، أ ، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوان و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا." 

 

May be an image of 2 people and text