گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک ئاشکرا کرا

2022.03.08 - 10:02
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و خۆراک بەهۆی زۆری باج و ڕسوماتی نایاساییە و دەشڵێت، لەدوای دانانی دوو کارگەی ئاردی خۆماڵی نرخی ئارد بەرزتربووەتەوە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە 8-3-2022) ڕایگەیاند، "بەهۆی ئەو باج و ڕسومات و گومرگە زۆر و نایاساییانەی ئەم دەسەڵاتە لەناوخۆ لەسەر خەڵک و لە سەر بەروبومی هاوردە دایناوە، ڕۆژ بەڕۆژ نرخ بەرز دەبێتەوە و باری سەر شانی خەڵکیش قورستر دەبێت و ئەم دەسەڵاتەش تا دێت بێویژدانتر دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەر لە دانانی دوو کارگەی ئارد لە سلێمانی و هەولێر کە دیارە سەربە کێن ؟ تەنێک ئارد تا دەگەیشتە بازاڕ، 450 دۆلار تێچوی هەبوو، ئێستا نرخی بۆ 550 دۆلار بەرزبووەتەوە ."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " جوتێک (گا) لە پێشوودا نرخی 600 هەزار دینار بووە، ئێستا بەهۆی باجی زیادە خستنەسەرەوە، نرخەکەی دوو بەرامبەر زیادی کردووە و گەیشتۆتە یەک ملیۆن و 400 هەزار دینار." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تەنێک جۆ بە 575 هەزار دیار داخڵی بازاڕەکانی هەرێم دەکرا، ئێستا باجیان خستووەتە سەر ئەوەش، بەوهۆیەوە یەک تەن جۆ نرخەکەی گەیشتۆتە 700 هەزار دینار."