گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

لیژنەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی حەوت کەموکورتی عەلوەی نوێیەکەی سلێمانی خستەڕوو

2022.03.07 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی حەوت کەموکورتی عەلوەی نوێیەکەی سلێمانی خستەڕوو

ناس کورد-

لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، پڕۆژەی عەلوەی ڕۆژئاوای سلێمانی هەر لەسەرەتاوە مۆڵەتی بۆ وەرنەگیراوە بۆیە هیچ فەرمانگەیەکی حکومی نەیتوانیوە سەرپەشتی بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە ڕوونکردنەوەیەکی حەوت خاڵی لەبارەى کەموکورتییەکانی پڕۆژەکە بڵاوکردووەتەوە کە ئەمڕۆ لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرایەوە.

 


۱/ ئەم پڕۆژەیە هەر لەسەرەتاوە مۆڵەتی بۆ وەرنەگیراوەو بەشێوەیەکی نایاسایی دەست بەدروستکردنی کراوە و هەتا نزیکی کۆتایی هاتنی پڕۆژەکە ئینجا مۆڵەتی بۆ وەرگیراوە ..

۲/ لەبەرئەوەی پڕۆژەکە هەرلەسەرەتاوە مۆڵەتی کارکردنی نەبوو هیچ فەرمانگەیەکی حکومی و پەیوەندیدار نەیتوانیوە سەرپەرشتی پڕۆژەکە بکات بۆیە نازانرێت کوالیتی پڕۆژەکە و ئەو مەوادانەی لەدروستکردنیدا بەکارهێنراوە لەچی ئاستێکدایە ..

۳/ بەهۆی نزیکی پڕۆژەکە لەکارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەڕاپۆرتێک کاریگەری نەرێنی ژینگە و تەندروستی لەسەر هاوڵاتیان هەیە و شوێنی عەلوەکەیان بە نەگونجاو دەزانن .

٤/ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەنوسراوی فەرمی ڕەزامەند نیە بەپێدانی مۆڵەت بەپڕۆژەکەو داوای چاوخشاندنەوە بە پڕۆژەکەدا دەکات چونکە هیچ مەرجێکی ژینگەیی و تەندروستی بۆ لەبەرچاو نەگیراوە ..

 

٥/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بەنوسراوی فەرمی داوای ئیجرائات دەکات و پێشنیاری ئەوە دەکات کە مۆڵەتی پێ نەدرێت چونکە لەئامادەکردنی پێداویستی مۆڵەتدا دواکەوتووە و زۆری پێچوە.

 

٦/ ئێمە وەکو لیژنەی پلان و پڕۆژەکان سەرجەم ئەوەلیاتی ئەم پڕۆژەیەمان ئاڕاستەی داواکاری گشتی کردووە و داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاساییمان کردووە بەڵام هەتا ئێستا کەیسەکە یەکلانەبووەتەوە ..

 

۷/ ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەمڕۆ چەندبەرپرسێکی حکومی لەئاستی باڵا ئامادەی افتیتاح کردنی پڕۆژەکەبون، بۆیە پێمان وایە ئەمە جگە لە پەردەپۆشکردنی کەم و کوڕیەکانی ناوپڕۆژەکە هیچ پاساوێکیتر هەڵناگرێت