گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

هەشت کەس لە سێ ڕووداوی جیا جیای هاتوچۆدا لە گەرمیان بریندار بوون

2022.03.07 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
هەشت کەس لە سێ ڕووداوی جیا جیای هاتوچۆدا لە گەرمیان بریندار بوون

ناس کورد-

ئەمڕۆ بەهۆی سێ ڕوداوی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، هەشت کەس بریندار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (7-3-2022) ڕایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگای نێوان ڕزگاری -کفری و لە نزیک گوندی (وەلی هێر) ڕوداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کرۆلا و هۆندای تۆکسۆن ڕویدا و دوو کەس بریندار بوون.


دەشڵێت، پاش نیوەڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی تری جۆری جێب و نیسان ناڤارا پێکیان دا و چوار کەس بریندار بوون، ڕوداوەکە لە نزیک نەخۆشخانەی قەڵا ڕویداوە، ئۆتۆمبێلی جۆری جێب دوو ئافرەت و منداڵێک تێیدا برینداربوون و ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا شۆفێرەکەی بەسوکی برینداربوو.

 

 

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ڕوداوێکی تری پێکداندان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا هایلۆکس و کیا فۆرتی لە فلکەی پەنجا ماڵاکەی قەزای کەلار ڕویداوە، ڕوداوەکە بەهۆی لێدانی ئیشارەت بووە، بەهۆیەوە شۆفێری کیاکە و سەرنشینێکی توێتاکە بریندار بوو.

 

جەختیکردووەتەوە کە "سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە."

May be an image of roadMay be an image of 2 people, people standing, car and roadMay be an image of 2 people, car and roadMay be an image of car and outdoorsMay be an image of 1 person, road and skyMay be an image of 2 people, car and outdoorsMay be an image of 6 people, car and outdoorsMay be an image of car and outdoors