گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆتا وادەى دیاریکرد

’’ناس’’ وەڵامى کۆمسیۆن لەبارەى هەڵبژاردنەوە بۆ پەرلەمان ئاشکرادەکات

2022.03.07 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
’’ناس’’ وەڵامى کۆمسیۆن لەبارەى هەڵبژاردنەوە بۆ پەرلەمان ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى هەرێم لەبارەى هەڵبژاردنەوە وەڵامى پەرلەمانى کوردستانى دایەوە و داوایکردووە تا سەرەتاى مانگى داهاتوو چارەنوسی یەکلایی بکرێتەوە، پێش ئەوەى ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن دەستپێبکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان زرار وتەبێژى کۆمسیۆن (7-3-2022) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، تا ئێستا سێ جار نوسراویان ئاڕاستەى پەرلەمان کردووە کە گرفتى تایبەت بەتەواوبوونى وادەى یاسایی کۆمسیۆن یەکلای بکاتەوە، کە دواترینیان لەهەفتەى رابردوودا بووە.

 

وتیشى "لەنوسراوەکەدا داواى چارەسەرى ئەو گرفتە کراوە تا سەرەتاى مانگى داهاتوو، نەک ئەوەى کۆمسیۆن نەتوانێت هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا بەڕێوەببات".

 

شیروان زرار باسى لەوەشکرد، ئەگەر پەرلەمان تا ئەو کاتە ئەو گرفتە چارەسەر نەکات، ئەنجومەنى کۆمسیاران بڕیارى دیکە دەدات، بەبێ ئەوەى هیچ رونکردنەوەیەکى زیاتر لەو بارەیەوە بخاتەڕوو.

 

جەختیشیکردەوە، ئەگەر لایەنەکان بیانەوێت هەڵبژاردن لەوادەى خۆى بەڕێوەبچێت، پێویستە لەپەرلەمانەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و هێشتا کات لەبەردەستدا ماوە.

 

بەپێی فەرمانێکى هەرێمى کە 2022/2/24 نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم پەسەندیکرد، رۆژى 1/10/2022 هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام دەدرێت، بەڵام بەهۆى تەواوبوونى وادەى یاسایی کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەوە دیار نییە لەو کاتەدا هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت نا، بەتایبەت کە لایەنەکان بۆچونیان لەو بارەیەوە جیاوازە.