گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانێک لە دارایی پەرلەمانەوە لەبارەی مووچەی مانگی دوو

2022.03.07 - 12:48
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لە دارایی پەرلەمانەوە لەبارەی مووچەی مانگی دوو
ناس کورد- سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران ڕایگەیاند، هیچ هیوایەك نیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان و ئەندامی لیژنەی دارایی (دووشەممە 7-3-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، " بەدڵنیاییەوە پارەی پێویست لە هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو لەبەردەستە، بەڵام بەهۆی ململانێی حزبی لەنێوان دوو حزبەكەی دەسەڵات بەشێكی زۆر لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ناگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی و بەو هۆیەوە دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەكێتی و پارتی مەبەستیان نیە كێشەی مووچە و دارایی لە هەرێمی كوردستان چارەسەر بكەن و ئەگەر بیانەوێت دەتوانن لە داهاتی نەوتی و ناوخۆ مووچەی مانگانە لەكاتی خۆیدا دابەش بكەن و كۆتایی بەو قەیرانە بهێنن كە چەندین ساڵە بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمدا سەپێنراوە." 

 

12 ڕۆژ بەسەر وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا دەست نەکراوە بە دابەشکردنی و وەک ناڕەزایەتییەکیش ماوەی دوو ڕۆژە بایكۆت و خۆپیشاندانی بەشێك لە مامۆستایان و فەرامانبەران لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە.