گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیرێکی هەرێم لەبارەی کێشەی نەگەڕانەوەی داهات و مووجە قسە دەکات

2022.03.07 - 10:07
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێکی هەرێم لەبارەی کێشەی نەگەڕانەوەی داهات و مووجە قسە دەکات

ناس کورد- 

وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داهاتی وەزارەتی کارەبا تەنها 10% ی بۆ وەزارەتەکەیە و ئەوی تر دەچێت بۆ بابەتی بودجە، دەشڵێت، داهاتی وەزارەتەکە لە ساڵی ڕابردوو 586 ملیار دینار بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم (دووشەممە 7-3-2022) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " ئێمە نزیکەی 3500 مێگاوات بەرهەم دێنین، خواست لەسەر کارەبا لە زستاندا دەگاتە نزیکەی 6500 مێگاوات، ئەگەر ئێمە باسی مانگی 12 بکەین یان مانگی 2 بکەین تەنها 12 کاتژمێر و 20 خولەک کارەبامان دابوو، ئەوە بارودۆخی کارەبایە بەڵام ئێستا لەم چەند هەفتەیە نزیکەی 13-16 کاتژمێر کارەبا دەدەین. "

 

لەبارەی ئەوەی کەی هەرێمی کوردستان وای لێدێت کێشەی کارەبای بە تەواوی نەمێنێت؟ وەزیری کارەبا دەڵێت، "ئێمە ژێرخانێکمان هەیە کە 6700 مێگاواتە، ئەگەر ئەمڕۆ سوتەمەنی هەبێت ئەو بۆ وێستگانەی ئێستا هەن دەتوانین 6700 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنین، بەڵام ئەو غازەی هەمانە 450 پێ سێ جایە ئەوە بەش ناکات ئێستا ئێمە 14-15 یەکە هەریەکەی 425 مێگاواتە وەستاون و کارناکەن لەبەر بابەتی سوتەمەنی، ئەوەش بەهۆی ئەو تێچووەی هەیەتی، ئێمە لە قەیرانێکداین، بودجەی هەرێم لە بەغدا جارێک دەینێرن و جارێک دەوەستێت.' 

 

هاوکات لەبارەی داهاتی کارەباوە، باسی لەوەکردووە، "داهاتی وەزارەتی کارەبا تەنها 10% ی بۆ وەزارەتی کارەبایە، ئەوی تر دەچێت بۆ بابەتی بودجە، چونکە ئەولەویەتی کابینەی 9 دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانە، بەتێکڕا داهاتی مانگانەی وەزارەتی کارەبا، لەنێوان 45-50 ملیار دینارە، چونکە داهاتی 2021 هەمووی 585 ملیار دینار بوو. "

 

هەروەها لەبارەی قەرزەکانی کارەبا، کەمال محەمەد ئاماژەی بەوەکردووە، "پێنج جۆر هاوبەشمان هەیە ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی،کشتوکاڵی و میری، 1.38 تریلیۆن دینار قەرزی ئێمە لای ئەو پێنج جۆرە هاوبەشانەیە، ئەوانەی میری 250 ملیار دینارە ئەوی تر نزیکە 1.1 لای هەر چوار جۆر هاوبەشانەی ترن. "

 

ئەوەشی خستووەتەڕووو، "سەبارەت بە پلانی وەزارەتی کارەبا بۆ وەرگرتنەوەی قەرز، ئەوەی خستووەتەڕوو، " پلانی ئێمە ئەوەیە ئەو قەرزانەمان کردووەتە 12 قیست، واتە هەر هاوبەشێک قەرزار بێت بەپێی ئەو دەسەڵاتی ئێمە وەکو وەزارەت داومانەتە بەڕێوەبەرە گشتیەکان کە قەرزەکان بکەنە 12 قیست لەپێناو ئەوەی ئەو قەرزانە هەندێک لەسەر خەڵک سوک ببێت. "

 

لەبارەی کێشەی نەگەڕانەوەی داهات، وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، " کێشەی نەگەڕانەوەی داهات لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم لەسەر هەموو وەزارەتەکان هەیە، بارودۆخی سیاسیش کاریگەری گەورەی لەسەر ئەو داهاتە هەیە، هیواخوازم کە ئەم کێشەیەش لەگەڵ بەغدا و لە هەرێمی کوردستان بەرەو چارەسەر بچێت، چونکە بەڕاستی کاریگەری لەسەر هەموو وەزارەتەکان هەبووە یەکێک لەوانەش وەزارەتی کارەبایە. "

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "دیارە لە کوێ ناگەڕێتەوە، بەڵام هەموو هەوڵێک بۆ ئەوەیە ئەم کێشەیە (نەگەڕانەوەی داهات لە هەندێک ناوچە لە هەرێمی کوردستان) چارەسەر ببێت،ئەگەر داهاتەکان کۆنەکرێتەوە دەبێتە گرفتێکی تر پێشبینی دەکەم ئەم بارودۆخە لەگەڵ بەغدا چارەسەر ببێت. "