کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد وتەبێژی حووسییەکان لە ھەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ھێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی خەمیس مشیت باشووری رۆژئاوای سعوودیە کە تێیدا بنکەیەکی ئاسمانی لە ناوچەکە کراوەتە ئامانج. . ئەمڕۆ شەممە 20ی تەمموزی 2019، ، یەحیا سەریع وتەبێژی چەکدارانی حووسیی ئاشکرای کرد بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانی شا خالیدی سعوودییە. . یەحیا سەریع ئاماژەی بەوەشداوە لە 12 کاتژمێری رابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیەتی عەرەبی بە رابەڕایەتی سعوودیە 25 ھێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک پێگەی حووسییەکان لە یەمەن. . هەروەها رایگەیاندووە لە وەڵامی ئەو ھێرشانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیەتی عەرەبی، بنکەی ئاسمانی شا خالید-یان لە باشووری رۆژئاوای سعوودیە کردووەتە ئامانج. . ناوبراو ئاشکرایکردووە کە ھێرشەکە بە وردی ئامانجەکەی پێکاوە، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو. . پێشتر عەقید روکن تورکی مالیکی وتەبێژی ھاوپەیمانیەتی عەرەبی، ئاشکرایکردبوو کە لە زنجیرەیەک ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانیاندا، پێنج پێگە و عەمبارێکی مووشەکی بالیستی حووسییەکان لە پارێزگای سەنعا پایتەختی یەمەن خاپوور بوون. .