گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاترە لە هەموو داهاتی نەوت

داهاتی مانگانەی گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێم ئاشکرا کرا

2022.03.05 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتی مانگانەی گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێم ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کێڵگەی خۆرمەلە کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێمە ٣٩٪ نەوتی کوردستانی لێ بەرهەم دێت و تەنها داهاتی نەوتی ئەو کێڵگەیە ٣٦٧ ملیۆن دۆلارە و هیچ کۆمپانیایەکی بیانیشی لەسەر نیە کە ٤٣٪ داهاتەکە ببات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 5-3-2022) ڕایگەیاند، "کێڵگەی نەوتی خورمەڵە ١٧٥ هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە بەرهەمیەتی، گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێمە و ٣٩٪ نەوت لەم کێڵگە بەرهەم دێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ کۆمپانیایەکی بیانی لەم کێڵگە نیە، کێڵگەیەکی ئامادەبووە و لەسەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق گەیەندرایە بەرهەم و ٦٤ بیری ئامادەبوو، ئەم کێڵگەیە لە خاکی کوردستاندایە، تەنیا سەری بیرەکان گیرابوون،  ساڵی ٢٠٠٧ کەوتە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستاش کۆمپانیای کار ئیدارەی دەدا، کوالێتی نەوتەکەی وەک کەرکوکە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "نەوتی کەرکوک مانگی پێشوو ( ٩٦ دۆلار ) فرۆشراوە، کرێی بۆری ( ١ دۆلار و ٢٠ سەنتە)، خەرجی ئیدارەدان (٤ دۆلار)ە، ئەگەر خورمەڵە بە (١٠ دۆلار) کەمتریش لە کەرکوک بفرۆشرێت، (٨ دۆلار) یش بدرێتە کرێی بۆری ( شەش هێندەی کەرکوک) ، (٨ دۆلار) یش بۆ ئیدارەدانی کێڵگە ( دوو هێندەی کەرکوک)، هێشتا دەبێت مانگانە (٣٦٧ ملیۆن دۆلار) داهاتی تەنیا کێڵگەی خورمەڵە بێت." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: لە سلێمانییەوە بایکۆتی دەوام ڕاگەیەنرا

 

 

عەلی حەمەساڵح دەڵێت، "ئایا دەکرێت تەنیا داهاتی کێڵگەیەک (٣٦٧ ملیۆن دۆلار)  بێت، داهاتی هەموو نەوتی کوردستان (٣٥٠ ملیۆن دۆلار ) بێت."