گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی دارایی پڕۆژەیەکی هاوکاریی بۆ کەمدەرامەتان و گەنجان ڕاگەیاند

2022.03.05 - 18:38
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی پڕۆژەیەکی هاوکاریی بۆ کەمدەرامەتان و گەنجان ڕاگەیاند

ناس کورد- 

وه‌زیری دارایی عێراق پڕۆژه‌یاسای پشتیوانیی له‌ چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تانی كۆمه‌ڵگه‌ ڕاگەیاند و دەڵێت، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا پڕۆژەکە پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت بۆ باشتركردنی باروگوزه‌رانی کەمدەرامەتان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق (شەممە 5-3-2022) ڕایگەیاند، " ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، عه‌لی عه‌لاوی، وەزیری دارایی پێشنیازێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی پەرلەمانتاران كرد كه‌ پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌خۆده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی و هاوکاریی هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌تان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرۆژه‌كه‌ وه‌ك هاوكاریه‌كه‌ بۆ چینه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌پێدانی ده‌رماڵه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌رخانكردنی بڕێك پاره‌ بۆ باشتركردنی ژیانیان و هه‌روه‌ها باشتركردنی كۆبۆنی خۆراك." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، پڕۆژەکە دیاریكردنی بڕێك پاره‌ی دیكه‌ش له‌خۆده‌گرێت بۆ پرۆژه‌كانی گه‌نجان، هەروەها زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان و خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌خۆده‌گرێت. 

 

ئەوەش هاتووە، "پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئاڕاسته‌ی ئەنجومەنی وەزیران ده‌كرێت و پاشانیش بۆ په‌رله‌مان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن."