کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، کەشتیە بەریتانیە دەستبەسەرکراوەکە، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ کەشتییەکی ڕاوکردندا تووشی ڕووداو بووە و ئامادەنەبووە بوەستێت کۆنتڕۆڵکراوە. . ئەمڕۆ شەممە 20ی تەمموزی 2019، ئەلاموراد عەفیفی پور بەرپرسی گشتی دەریاوانی پارێزگای هورموزگان ڕایگەیاند کەشتیە نەوتهەڵگرەکەی بەریتانیا لە ئاوەکانی هورموزدا لەگەڵ کەشتییەکی ڕاوکردندا تووشی ڕووداو بووە. . ئەو بەرپرسەی ئیران ئاماژەی بەوەکردووە، تیمی کەشتیوانی کەشتی ڕاوکردنەکە پەیوەندییان بە کەشتیە بەریتانیەکەوە کردووە بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە. . بەپێی میدیاکانی ئێران کەشتییە بەریتانیەکە بەیانی ئەمڕۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە گوازراوەتەوە بۆ بەندەری، بەندەرعەباس و ڕادەستی بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە کراوە. . کەشتیە بەریتانیەکە 23 کەشتیوانی لەسەرە، 18 کەسیان هیندی، پێنج کەسی تریان ڕووسی و فلیپینی و لیتوانین. . لە کاردانەوەی کۆنتڕۆڵکردنی ئەوکەشتیە نەوتییە، جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیان هۆشداری دا بە ئێران ئەگەر کەشتییەکە ئازاد نەکات ڕووبەڕووی کاردانەوەی "جددی توند" دەبێتەوە. . پێشتر سوپای پاسداران لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بەهۆی ڕەچاو نەکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان کەشتیە بەریتانیەکە ڕاگیراوە. . ئەمە لە کاتێکدایە کۆتایی مانگی ڕابردوو، لە گەرووی جەبەل تارێق هێزی دەریایی بەریتانیا کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیان کۆنتڕۆڵکرد. .