کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازى حه‌شدى شه‌عبى ڕه‌تیده‌كاته‌وه، هیچ كوژاروێكیان لهبۆدومانهكهى شەوی ڕابردوودا هه‌بوبێت و ڕایگه‌یاندووه، هیچ جۆره باره‌گایه‌كى سه‌ربازىی سوپاى پاسداران له‌ناوچه‌كه‌دا بوونى نیه. . عه‌لى حوسێنى، وته‌بێژى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ى ئامرلى دووز خورماتوو بۆ میدیا عێراقییه‌كان ڕهتیكردهوهتەوە سوپاى پاسدارانى ئێران له سه‌ربازگه‌ى ئامرلى ناوچه‌ى دووز خورماتوو هەبێت. . عەلی حوسێن ڕایگه‌یاندووە: "سوپاى پاسدارانى ئێرانى كاریان چیه لهقهزایهكى بچوكى وه‌كو دووز خورماتوودا و به‌تایبه‌ت لهسهربازگهیهك زیاتر كاروبارى ئیدارى و لۆجستیى به‌رێوه ده‌بات.؟" . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ، ناتوانن هیچ لایه‌نێك له‌و بۆردومانكردنه تۆمه‌تبار بكه‌ن و داواى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه. . له‌باره‌ى زیانه‌كانه‌وه، سه‌ركرده‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و دهنگۆیهشى ڕه‌تكرده‌وه كوژرا و هه‌بوبێت له‌و بۆردومانه‌دا ڕایگەیاندووە ته‌نها دوو كارمه‌ندى ئیدارىی بهسووكى بریندار بوون. . شه‌وى ڕابردوو، میدیاكان بڵاویانكرده‌وه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى بۆردومانى سه‌ربازگه‌یه‌كى سوپاى پاسدارانى لە قەزای دووز خورماتووى سه‌ربه‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین كردووه. . هاوکات چەند میدیایەکی عێراقی بڵاویانکردەوە، ئەو بارەگایەی حەشدی شەعبی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بەکارهاتووە و ژمارەیەک موشەکەی تێدابووە بۆیە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومانکراوە.