گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ گیاى بەهارى چوو بوو

لەحاجیاوا کەسێك بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ گیانی لە دەستدا

2022.03.04 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
لەحاجیاوا کەسێك بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ گیانی لە دەستدا

ناس کورد-

 

پۆلسى راپەڕین رایگەیاند، لەناحیەی حاجیاوا کەسێك بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ گیانی لە دەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، کاتژمێر ۷ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٢/٣/٤ کەسێك بەناوی (م، ڕ، ع) لە ڕەگەزی نێر تەمەن ۲۱ ساڵ پیشە کاسب دانیشتووی  ناحیەی حاجیاوا/ گەڕەکی سەردەم لە شاخی حاجیلەی کەوتە خوارەوەو بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا.

 

بە وتەی شایەتحاڵێك ناوبراو بە مەبەستی هێنانی گیای بەهاری چووەتە شاخ و بەهۆی سەختی شوێنەکەوە کەوتۆتە خوارەوەو بە هۆیەوە گیانی لەدەستداوە، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە