ناس کورد-
سەرچاوەیەکى یاسایی ئاگادار رایگەیاند، تا ساڵى داهاتوو دەبێت بەشێک لەنەوتى هەرێم لەبەرانبەر قەرز بدرێتەوە کۆمپانیاکان، ئەوەش هۆکارێکى "نەزیفى بەردەوامى" داهاتى نەوت و گەڕانەوەى بەشێکى داهاتەکەیەتى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە کە ئاگاداری کەرتى نەوتى هەرێمە (4-3-2022) بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، شێوازى گرێبەستەکان و فرۆشتنى بۆرى نەوت و فرۆشتنی بەشێک لە نەوت بە پارەی پێشەکی وەرگیراو، فرۆشتنى نەوت بەنرخێکى کەمتر لەسۆمۆ، هۆکارن بۆ ئەوەى تەنها ٪٤١ ی داهات بێتەوە خەزێنەی گشتی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان کاریگەریی ئەوتۆی لەسەر داهات نەبێت.
سەرچاوەکە ئەو دۆخەى بە "نەزیف" ناوبرد بۆ داهاتى نەوت و دەڵێت، پێدانى نەوت بەرانبەر قەرز رەنگە تا دوو ساڵى تر بەردەوام بێت، ئەوەش کاریگەرى هەیە لەسەر کەمى داهات.
بەوتەى سەرچاوەکە، بەهۆى فرۆشتنى بۆری نەوت بە کۆمپانیای کار و ڕۆسنەفت، بۆیە هەردوو کۆمپانیا کرێیی گواستنەوە وەردەگرن و لە خراپترین دۆخی نرخی نەوت بەپێی داتاکانی دیلۆیت ئەوان مانگانە ٦٠ ملێۆن دۆلاریان وەرگرتووە، هەروەها لەگەڵ خەرجی کۆگا و خەرجی تری پرۆسەی فرۆشتن دەگاتە٩٠ ملێۆن دۆلار کە لە ئێستا یەکسانە بە ٪٩ چونکە نەوت ١٠٠ $ زیاترە، بەڵام لە ڕابردوو زۆر لە ٪٩ زیاتر بووە چونکە ئەوان نەوت بەهەرچەند بووبێت کرێی خۆیان بردوە نەك بە ڕێژەی ٪٩ .
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم (3-3-2022) لەوتەیەکى تەلەفزیۆنیدا باسى لەوەکرد، لەگەڵ زیادبوونى نرخى نەوت کێشەى ئەوەیان بۆ دروستبووە کە داهاتى ناوخۆ کەمبووەتەوە و داهاتى هەندێ دەروازە ناگەڕێتەوە، ئەوەش کێشەى بۆ موچە دروستکردووە.
وتیشى "داوا لە وەزیرى دارایی دەکەم رونکردنەوە بدات کە بۆچى داهاتى بەشێک لە خاڵە سنورییەکان ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت تا بۆ دابەشکردنى موچە بەکاربهێنرێت...وەزیری دارایی كە لە بزوتنەوەی گۆڕانە دەزانێت داهاتی نەوت چەندە‌و چەندی بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە".
مەسرور بارزانى رونیکردەوە "زۆرجار ده‌گوترێت 410 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشرێت، نرخه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بووه‌ته ئه‌وه‌نده ئه‌ی ئه‌م داهاته له كوێیه؟ ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌فرۆشرێت، چه‌ند بابه‌تێك له خۆی ده‌گرێت، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هەبووه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت، تێچووی دره‌هێنانیان هه‌یه، ئه‌و پاره‌یه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یانداته‌وه".
"ئه‌گه‌ر 100%ی ئه‌و پاره‌یه حیساب بكه‌ین، 7%ی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رز ده‌ڕوات، 43%ی پاره‌كه حكومه‌ت ده‌یداته‌وه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌وت ده‌رده‌هێنن، ئه‌مه گرێبه‌ستی نێوده‌وڵه‌تین و هیچ گرێبه‌ستێكیش له‌و كابینه‌یه نه‌كراوه، به‌ڵام 43%ی حكومه‌ت پابه‌نده بیداته‌وه".
بەوتەى مەسرور بارزانى، %9ی ئه‌و پاره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، "ئه‌مه‌ش بڵێم، پێشتر و پێش ئه‌م كابینه‌یه، نێوان 25 تاكو %28ی ئه‌م پاره‌یه ده‌هاته‌وه مووچه، له‌م كابینه‌یه دوای ئه‌و گۆڕانكاریی و چاكسازییانه‌ی كه كردوومانه، ئێستا %41ی پاره‌ی نه‌وت ته‌نیا بۆ مووچه ته‌رخان ده‌كرێت، واته له كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه نه‌وته‌كه‌مان به حیساب داهاتی هه‌یه، 41%ی ته‌نیا بۆ مووچه ته‌رخان ده‌كرێت، واتای ئه‌وه نییه پاره‌كه‌ی تریش به فیڕۆ ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ی تریش هه‌ر بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌بێت، كه نه‌وت ده‌رده‌هێنن، ئه‌ویش تێچووی هه‌یه".
ئەوەشى خستەڕوو "كاتی خۆی نه‌وتی هه‌رێم، به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له نرخی سۆمۆ ده‌فرۆشرا، ئێمه دیسان هه‌ر له‌م كابینه‌یه گفتوگۆی زۆرمان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كڕیاری نه‌وتی هه‌رێمن، وامانكرد رێژه‌ی ئه‌و جیاوازییه‌ی كه له‌نێوان نرخی نه‌وتی هه‌رێم و سۆمۆ، یان برێنت هه‌یه، كه‌می بكه‌ینه‌وه، كه‌واته به تێكڕا ئێمه له هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت توانیمان به‌پێی رێژه‌ی زیادبوون و كه‌مبوونی نه‌وته‌كه ده‌و‌روبه‌ری 4 دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌وانه هه‌مووی چاكسازین له‌و كابینه‌یه كراوه".